Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزی پشتیوانیان نوێیان پێ دەگات


هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات دەڵێن ئەوان هێزی پشتیوانی نوێیان پێ گەیشتووە بۆ زیادکردنی هەوڵەکانیان لە کاتێکدا بەردەوامن لەسەر فشارەکانیان بۆ سەر ملیتانەکانی داعش لە ڕەققە.

ڕۆژی یەکشەممە ئۆفیسی میدیایی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند نزیکەی هەزار شەڕڤان بەشدارییان کردووە لە بەرەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش لە ڕەققە، پایتەختی دیفاکتۆی ئەو گروپە تونڕەوە. ئەو وێنانەی کە لەلایەن چالاکوانانەوە بڵاو کراونەتەوە کاروانێکی ئۆتۆمبێل نیشان دەدەن کە دەیان چەکداری تێدایە و بەرەو بەرە جۆراوجۆرەکانی جەنگ لە ڕەققە دەڕۆن.

هەڵمەتی ئازادکردنی ڕەققە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا، لە شەشی مانگی شەش دەستیپێکرد. داعش بەرگرییەکی سەخت دەکات لەوێ، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەندین لاوە پێشڕەوییەکی بەرچاوایان کردووە و چەند گەڕەکێکیان ئازاد کردووە.

پێشوەچوونەکانی ئەو هێزەی بەڕێبەرایەتی کوردەکان نزیکتریان دەکاتەوە لە ناوجەرگەی ڕەققە.

XS
SM
MD
LG