Accessibility links

سه‌رۆکی فه‌ره‌نساوی ئیمانوێل ماکرۆن گه‌یشته‌ مالی که‌ بریار وایه‌ له‌ کۆبۆنه‌وه‌یه‌کدا بۆ پێکهێنانی هێزێکی ناوچه‌یی دژ به‌ جیهادیسته‌کان به‌شداری بکات.

مالی، بورکینا فاسۆ، چاد، مۆریتانیا و نیجیریا که‌ ساحلی G5 پێیان ده‌ووترێت ووتیان ئه‌وان پێکهاتوون بۆ دابینکردنی هێز بۆ شه‌ری چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی نا ئارامی و هێڕشه‌کانی جیهادیسته‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا.

هێزه‌کانی ساحلی G5 ئه‌و چوار هه‌زار هێزه‌ی فه‌ره‌نساوی و 11 هه‌زاره‌ی ئاشتی پارێزانی UN که‌ تازه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا کار ده‌که‌ن به‌ هێزتر ده‌کاته‌وه‌.

وا چاوه‌روان ده‌کرێت مارکۆن هه‌موو پشتێوانی فه‌ره‌نسا بۆ هێزی ناوچه‌یی رابگه‌ینێ، به‌ڵام ده‌مه‌ و ده‌ست روون نه‌بوه‌ ئاخۆ فه‌ره‌نسا چ جۆره‌ یارمه‌تیه‌ک دابین ده‌کات.

ماکرۆن له‌ مانگی 5 سه‌ردانی گاۆ له‌ باکوری مالی کرد که‌ یه‌کمین سه‌ردانی بوو بۆ ده‌روه‌ی ئه‌وروپا وه‌کو سه‌رۆک کۆمار، ووتیشی هێزه‌کانی فه‌ره‌نسی ده‌مێننه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی ئیتر تیرۆریستی ئیسلامی له‌ ناوچه‌که‌دا نامینێ.

XS
SM
MD
LG