Accessibility links

ترامپ بریاره‌ له‌ رێگای ته‌لیفۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی ژاپون و چین دا قسه‌ بکات


سه‌رۆک دانڵد ترامپ بریار وایه‌ ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ جیا و له‌ رێگاێ ته‌لیفۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ژاپون و چین دا قسه‌ بکات.

راگه‌یاندنێکی کۆشکی سپی نه‌یووت ترامپ بریار وایه‌له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن شینزو ئابێ و سه‌رۆکی چینی ژی ژینپینگ باسی چی بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتو وێژه‌کان شیانی هه‌یه‌ له‌ باره‌ی چونه‌ سه‌ره‌وه‌ی بێزاری و نگرانیه‌کانی ترامپدا بێت له‌ باره‌ی کۆریاێ باکور و تاقیکردنه‌وه‌کانی زنجیره‌ موشه‌که‌کانی ئه‌م دوایێدا.

ترامپ له‌م دواییانه‌دا ووتی سه‌رده‌می پشوو درێژی ستراتیژی له‌گه‌ڵ رژیمی کۆریاێ باکوردا شکه‌ستی هێنا، زۆر ساڵه‌ شکه‌ستی هێنا، راستیه‌که‌ی ئه‌و پشوو درێژیه‌ به‌سه‌ر چوو.

قسه‌ کردنه‌کانی ته‌لیفۆنی نێوان ئه‌و رێبه‌رانه‌ پێش کۆبونه‌وه‌ی رێبه‌رانی G20 دێت له‌ هامبۆرگ - ئه‌ڵمانیا له‌ کۆتایی هه‌فته‌ که‌ بریار وایه‌ ترامپ له‌ په‌راوێزدا له‌گه‌ڵ ئابێ و ژی و سه‌رۆکی کۆریای باشور مون ژای ئن کۆببێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG