Accessibility links

دوو کاربەدەستی ئاکەپە لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا دەکوژرێن


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ڕادەگەیەنێت دوو بەپرسی پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار کە لە ناو ڕێکخستنەکانی ناوچەییدا کاریان دەکرد کوژراون و ئاکەپەش چەکدارە کوردەکان تاوانبار دەکات.

ئاژانسی ئانادۆڵ ڕادەگەیەنێت ئۆرهان مێرجان جێگری سەرۆکی ڕێکخستنەکانی ئاکەپە لە پارێزگای دیاربەکر ڕۆژی شەممە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکراو کوژرا.

ئاژانسەکە دەشڵێت هەروەها ئایدن ئاهی جێگری سەرۆکی ڕێکخستنەکانی ئاکەپە لە پارێزگای وان لە شەوی شەممە کوژرا.

بەرپرسانی ئاکەپە ئەو کوشتنانە شەرمەزار دەکەن و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە تاوانبار دەکەن.

عومەر چەلیک وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا لە تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریدا دەڵێت " تیرۆرستان هێرش دەکەنە سەر دەزگای سیاسی وڵاتەکەم."

XS
SM
MD
LG