Accessibility links

ماتیس: ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر بەخێرایی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کشانەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس وتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر بەخێرایی ‌هێزەکانیان لە ئەفغانستان کشانەوە، بەڵام بەڵێنی بەردەوامبوونی شەڕیدا و ڕەتی کردەوە باس لەوە بکات کەی شەڕەکە تەواو دەبێت.

ماتیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەمیانەی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی بەرگری وڵاتانی ناتۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئەفغانستان وتی " زۆرمان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئێمە لەوانەیە زووتر و خێراتر لەوەی پێویستە هێزەکانمان کشانبێتەوە."

شایەنی باسە ئەمەریکا لە ساڵی 2011 دا زیاتر لە سەد هەزار سەربازی هەبوو لە ئەفغانستاندا بەڵام دوای فشارێکی سیاسی گەورە ئەو ژمارەیە کەمکرایەوە.

لەلای خۆشییەوە سکرتێری گشتی ناتۆ ینس ستۆڵتنبێرگ وتی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی سەربازی زیاتر بنێرن بۆ ئەفغانستان بۆ یارمەتیدانی هێزە تایبەتییەکانی ئەفغانستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG