Accessibility links

ڕێنمایی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمەریکا لە شەش وڵاتی زۆرینە موسوڵمانەوە


بڕیارە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێنمایی نوێ بۆ داخوازینامەی ڤیزا لە 6 وڵاتی زۆرینە ئیسلامەوە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. بە پێی ئەو ڕێنماییە نوێیانەش بۆ ئەوەی ڤیزای ئەمەریکا وەربگریت لەو وڵاتانەوە پێویستە خزمێکی نزیک یان کارداریت هەبێت لە ئەمەریکا.

ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی دەرەوە کە شەوی چوارشەممە وێنەیەکی دەستی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد و ڕۆیتەرز کەوتبوو بەڵام دەستبەجێ بڵاو نەکرایەوە، تیایدا تیشک خراوەتە ئەوەی کاربەدەستانی کۆنسۆڵخانەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ داخوازی نامەکانی ڤیزا بۆ خەڵکی لە ئێران، لیبیا، سۆمالیا، سودان، سوریا و یەمەن بکەن.

ئەوەش کە دەڵێن دەبێت کەسێکی نزیکیان لە ئەمەریکا بێت بریتین لەم کەسانە دایک و باوک، هاوسەر، منداڵ، بوک یان زاوا و یاخود خوشک و برا. واتە کە دەوترێت خزمێکی نزیک، نەک و باپیر، کوڕەزا و کچەزا، پور، مام، خوشکەزا و برازا، ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزا یاخود دەسگیرانیش ناگرێتەوە.

ئەسۆشیەیتد پرێس دەڵێت ئەو ڕێنماییانە لە کاتژمێر هەشتی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

XS
SM
MD
LG