سەرۆک وەزیری ڕوسیا پێشنیازی کردووە هاوردەی خۆراکی ڕۆژئاوایی بۆ هەژدە مانگی تر درێژ بکرێتەوە لە وەڵامی بڕیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ درێژکردنەوەی سزا ئابورییەکانی دژ بە مۆسکۆ.
سەرۆک وەزیری ڕوسیا دمتری مدڤدیێڤ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو داواکارییەکە دەخاتە بەردەم سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن بۆ درێژکردنەوەی ئەو قەدەغەکردنە هەتا 31 ی مانگی 12 ی ساڵی 2018. میدڤدیێڤ گوتیشی قەدەغەکردنی هاوردەی خۆراکی ڕۆژئاوایی هاوکاری گەشەسەندنی جوتیارە ڕوسییەکان دەدات.
مۆسکۆ هۆشداری داوە تەنها کاتێک ئەو قەدەغە کردنە لادەبرێت کە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا سزاکانی کە خستویانەتە سەر ڕوسیا لەسەر مەسەلەی لکاندنی هەریمی کریمیا بە ڕوسیاوە هەڵگرن.
ئەم لێدوانانەی مدڤدیێڤ دوابەدوای ڕاگەیاندنی یەکێتی ئەورپا بوو لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ درێژکردنەوەی سزاکان دژ بە ڕوسیا بۆ شەش مانگی تر.