Accessibility links

سەرۆکی تورکیا ئەو پەیمانانە ڕەت دەکاتەوە کە لەسەر پڕچەککردنی کوردەکانی سوریا دراون


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەو وڵاتانەی کە پەیمانی لێسەندنەوەی چەکەکانیان کردووە لە شەرڤانە کوردەکانی باکوری سوریا هەوڵیان داوە تورکیا هەڵبخەڵەتێنن و لە کۆتاییدا هەست بە هەڵەکانیان دەکەن.

ئانکەرە زۆر توڕەبوو بە بڕیارەکەی مانگی ڕابوردووی ئەمەریکا بۆ پڕچەک کردنی یەپەگە، کە واشنتۆن بە هاوپەیمانێکی سەرەکیان دەزانێت بۆ شەڕی دژ بە داعش لە سوریا، بەڵام تورکیا بەشێک لە پەکەکە یان دەزانێت.

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە ئەمەریکا پەیمانی داوە ئەو چەکانەی کە دراون بە یەپەگە پاش تەواو بوونی شەڕی داعش لێیان دەستێنێتەوە.

سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان لە میانەی وتارێکیدا بۆ ئەندامانی ئاکەپە بەبۆنەی دەستپێکردنی جەژنی ڕەمەزانەوە گوتی، دۆستان و هاوپەیمانانی تورکیا هاوکاری تیرۆرستان دەکەن. ئەو گوتیشی " ئەوانەی کە هەست دەکەن دەتوانن تورکیا بخەڵەتێنن بەوەی کە دەڵێن ئەوچەکانی داویانە بەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە لێیان دەستێننەوە ڕۆژێک دێت بزانن چ هەڵەیەکیان کردووە."

سەرۆکی تورکیا گوتیشی ئگەر توندتیرژی بێتە ناو خاکی تورکیاوە ئەوە زۆر درەنگ دەبێت و ئانکەرەو ئەوانە بەرپریسار دەکات کە چەکیان داوە بە یەپەگە.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەرەڕای ناڕەزایی تورکیای هاوپەیمانی ناوتۆ، بڕیاری دا چەک بدات بە شەڕڤانانی یەپەگە کە ئێستا بەشێکی سەرەکین لەو هێزانەی کە لە ناو ڕەققە شەڕی دژ بە داعش دەکەن.

XS
SM
MD
LG