دانیشتوانی دۆحا لە قەتەر ئاهەنگەکانی جەژنی ڕەمەزان دەگێڕن وێڕای ئەو قەیرانە سیاسییەی کە لە نێوان قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی دراوسێیدا هەیە.
عەرەبستانی سعودیە، میر نشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، میسر و بەحرەین لە سەرەتای ئەم مانگە هەمو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەردا بچڕی و گەمارۆیان خستە سەری.
دانیشتوانی قەتەر دەڵێن کاردارییەکانیان و ژیانیان بەردەوام دەبێت سەرەڕای ئەو گەمارۆیانە.
دانیشتوانی تری عەرەبیش وەک ئەو میسریانەی لە قەتەرن دەڵێن هەرچەندە وڵاتی میسر بەشدارە لەگەڵ وڵاتانی تری کەنداو بەڵام حکومەتی قەتەر هیچ ئاماژەیەکی نەداوەتە ئەو سەدان هەزار میسرییەی کە لە قەتەر کار دەکەن وڵاتەکە جێبهێڵن.