Accessibility links

بەهۆی داڕمانی زەوی لە چین 93 کەس بێسەروشوێنن


کارمەندانی بەهاناچووون لە چین ڕۆژی یەکشەممە هەوڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکان دەدەن دوابەدوای داڕمانی زەوی لە باشوری ڕۆژئاوای هەرێمی سیچوان.

کاربەدەستانی چین دەڵێن 93 کەس هێشتا بێسەروشوینن پاش ئەوەی لە ڕۆژی شەممە بەهۆی داڕمانی زەوی گوندی شینمۆ لە ناوچەی ماۆ کەوتنە ژێر چەو و بەردەوە.

ئەو ڕووداوە نزیکەی 40 ماڵی لە ناو برد. هەر پاش ڕووداوەکە ژن و مێردێک و منداڵێکیان بە زیندووی دۆزرانەوە بەڵام لەو دەمەوە هیچ ڕزگاربوویەکی تر نەدۆزراوەتەوە و 15 تەرمیش دەرکراون.

زیاتر لە 3 هەزار کەس کە بریتین لە پۆلیس، سەرباز و خەڵکی سیڤیلیش بەشدارییان کردووە لەو هەڵمەتی گەڕانە و بەبی وەستانە لەو کاتەوە کار دەکەن تا لە ژێر بەردو و خۆڵەکانەوە ڕزگاربوان بدۆزنەوە.

کاربەدەستانی بەهاناچوون و دانیشتوان وایەر و گوریس بەکار دەهێنن بۆ لاباردنه چاو و بەردە گەورەکان لە کاتێکدا دەیان کەسی تر سەگ بەکار دەهێنن بۆ بۆنکردنی مرۆڤ. لە هەمان کاتیش دا بلدۆزەرو ئامێرەکانی تریش بەکار دێن بۆ لابردنی ئەو چەوو بەردانەی کە ناوچەکەیان داپۆشیوە. کاربەدەستان دەڵێن تەنانەت خەڵی بە دەست هەوڵی لابردنی بەردە گەورەکان دەدەن.

XS
SM
MD
LG