Accessibility links

بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی نەوت لە پاکستان 140 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستان لە پاکستان دەڵێن بەهۆی وەرگەڕان و گڕگرتنی تانکەرێکی نەوت لە ڕۆژی یەکشممە بەلایەنی کەم 140 کەس کوژران لە کاتێکدا کە چوونە سەر تانکەرەکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو نەتەی کە لێی دەڕژا. کاربەدەستان دەشڵێن نزیکەی 80 کەسی تریش لەو ڕووداوەدا بریدنار بوون و زۆربەیان برینەکانیان سەختە.

ئەو تانکەرە لە شاری کەراچییەوە دەچوو بۆ لاهوری پایتەختی هەرێمی پەنجاب کاتێک شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەست داوە وەرگەڕا.

بەرپرسی پۆلیسی هەرێمی ڕاجا ڕیفەت گوتی " لە کاتێکدا کە تانکەرەکە وەرگەڕا خەڵکی گوندی ڕەمزەنپوور جۆیا هاتنە شێنی ڕووداوەکە بە سەتڵ و دەبەوە بۆ ئەوەی ئەو نەوتی کە لێی دەهاتە دەرەوە کۆبکەنەوە زۆربەی خەڵکەکەش بە سواری ماتۆر بوون."

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش ئەوە ڕوون نییە کە چ شتێک بوو بەهۆی تەقینەوەی تانکەرەکە.

ئەم ڕووداوە لە ئێوارەی جەژنی ڕەمەزان ڕووی دا.

XS
SM
MD
LG