Accessibility links

منداڵانی عێراق بەهۆی شەڕەوە دووچاری زیانی گیانی و دەرونی دەبنەوە

  • Lisa Schlein

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێ بە ملیۆنان منداڵ لە عێراق دووچاری زیانەکانی دەرونی و جەستەیی بوون بەهۆی ئەو شەڕەی کە لە ماوەی سێ ساڵە گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینەی توندوتیژی لە وڵاتەکە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان ڕایدەگەیەنێت بە ملیۆنان منداڵی عێراقی لە نێو بازنەیەکی بێ کۆتایی شەڕ، توندوتیژی و هەژاری گیریان خواردووە.

ئەو ڕاپۆرتە نوێیەی کە لە ژێر ناونیشانی " هیچ شوێنێک نییە ڕوویتێبکەیت" بڵاو کراوەتەوە ژمارەیەک ئاماری سەرسوڕهێنەری تێدا خراوەتەو ڕوو کە باس لە ڕاستییە تاڵەکانی ژیانی منداڵان لە عێراقدا دەکات، کە زۆر هەژارن ، لە دڕندایەتییەکانی شەڕدا پەروەردە بوون و بە دەوام مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

UNICEF ڕادەگەیەنێت، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردوودا زیاتر لە هەزار منداڵ کوژراون و زیاتر لە هەزار و سەد منداڵ بریندار بوون و زیانیان لێ کەتووە. UNICEF دەشڵێت زیاتر لە 3 ملیۆن کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە ئاوارە بوون نیوەی ئەوانە منداڵن. ئاژانسە دەڵێت لە کاتێکدا ئەوان هەڵاتوون زیاتر لە چوار هەزارو 650 منداڵ لە خێزانەکانیان دابڕاون.

گوتەبێژی UNICEF کرستۆف بولیراک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو منداڵانەی کە دابڕوان ڕووبەڕووی مەترسییەکی زۆر دەبنەوە " ئەوان دابەشکراون بەسەر کۆمەڵگە و کەمپە قەرەباڵغەکاندا. ئەو مندالانەش کە گەورەیەکیان لەگەڵدا نییە ئاگاداریان بێت ڕووبەڕووی مەترسی زیاتری دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی دەبنەوە یان دەبن بە قوربانی قاچاخچێتی کردن بە مرۆڤەوە."

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت هێرشی ئێستای هێزەکانی عێراقی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە دەستی ملیتانەکانی داعش زەمینەیەکی کارەساتاوی بۆ مندڵان هێناوەتە ئاراوە. بولیراک دەڵێت نزیکەی 50 هەزار منداڵی عێراقی لە ناو شارەکە گیریان خواردووە " منداڵەکان ڕووبەڕووی مەترسی مەرگ، بریندار بوون دەبنەوە و چەندین ڕاپۆرتمان هەیە لەسەر زیانی دەرونی بۆ هەو ژیانیان. توندوتیژییەکانی ڕەققەو موسڵ فشاری بردووە بۆ خێزانەکان هەوڵ بدەن هەڵبێن، بەڵام زۆربەیان بە بەردەوامی هێرش دەکرێتە سەریان کاتێک دەیانەوێت دەربچن و لە پرۆسەیەدا بریندار دەبن و دەکوژرێن.

UNICEF دەشڵێت زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵ پێویستی بە هاوکاری دەستبەجێ هەیە. دەڵێت زیاتر لەسەدا 7 ی منداڵانی ژێر تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتییەوە گیانیان لە دەستدەدەن. زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوە و بە گشتی 3 ملیۆن منداڵ ناخوێنن.

XS
SM
MD
LG