Accessibility links

کوردێکی قوربانی دەستی داعش هەوڵ دەدات بە ڕێگەی فیلم باس لە ئازارەکانی بکات


لە یەکێک لە هێرشە سەرەتاییەکانی گروپی توندڕەوی داعش لە تورکیا، کە تەقینەوەی بۆمبێک بوو لە ناو گردبوونەوەیەکی جەماوەری سیاسیدا دوو ساڵ لەمەوبەر، لیسا چالان قاچەکانی لە دەستداو ئێستا لە تەنیشت گۆڕی باوکی لە ژێر گڵدایە.

ئەو کچە کوردە تەمەن 29 ساڵانەی کە لە بواری فیلمدا کار دەکات بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " پێم وابێت دەتوانم ئەوە بڵێم من نیوەی جەستەم لە ژێر گڵدایە".

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابوردۆوە، داعش نزیکەی 400 کەسی لە تورکیا کوشتووە و زیاتر لە هەزار کەسیش بریدنار بوون، ئەمەش بە تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە 11 ی مانگی 5 ی ساڵی 2013 دەستیپێکرد کە 51 کەسی تێدا کوژران.

نوسەری فیلم چالان توانی بە گەشبینی بمێنێتەوە و وەکو قوربانییەکانی تری هێرشەکانی داعش دووچاوری گرفتی دارای نەبێت ئەمەش بەهۆی هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆی لە تورکیا و لە ئەڵمانیا. بەڵام بەردەوام بوو لەگەڵ ئاستەنگەکانی تری ژیانی کە لە پاش تەقینەوەکەی ناو کۆبونەوەی جەماوەری لایەنگرانی پارتی ‌هەدەپە ی سەر بە کوردەکان لە دیاربەکر ڕوویداو 4 کەسی تێدا کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

چالان دەڵێت " زۆربەی جار خەونی ناخۆش دەبینم، گوێم لە دەنگی تەقینەوە دەبێت، بۆنی بارود لە همو بەدەنم دەکەم، گوێم لە دەنگی قیژەی خەڵکی دەبێت، پارچەی پەڕیوەی جەستەی مرۆڤ دەبینم. خوێن دەبینم. ئەمانەش زۆر ترسناکن."

بەڵام لەگەڵ ئەم ئاستەنگانەش دا چالان دەڵێت " هێشتا دەتوانم هیوام هەبێت و پێبکەنم." گوتیشی " زۆربەی ئەو شتانەی دەمەوێت ئەوەیە کە ئاشتی و سەقامگیری لە تورکیا ببینم. هیوام بۆ ئاشتی وام لێ دەکات بەردەوام بم لە ژیان. هەرگیز کۆڵ نادەم لە داوا کردن و کارکردن بۆ ئاشتی."

دۆزینەوەی ئاشتی لە تورکیا زۆر سەخت بووە کە پێش داعشیش لەلایەن پەکەکە وە هێرشی دەکرایە سەر.

لە مانگی 7 ی ساڵی 2015 وە کە ئاگربەستی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە تێکچوو بەلایەنی کەم 2،844 کەس بەهۆی توندوتیژییەکانی پەیوەست بە پەکەکەوە کوژراون، لە ناویاندا 395 کەسی سیڤیل، ئەمەش بە پێی ئاماری ڕیکخراوی قەیرانی نێونەتەوەیی.

لەلایەکی ترەوە خەڵکی لە تورکیا مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی سەرکوتکردنەکانی حەکومەت دژ بەرهەڵستانی حکومەت دەکەن پاش هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابوردوو وە هاروەها کاریگەرییەکانی شەڕی درێژخایان لە سوریای دراوسێیان.

حکومەتی تورکیا کەوتۆتە ژێر ڕەخنەیەکی زۆری ناوخۆیی بۆ ئەوەی ڕێگەی خۆش کرد ملیتانەکانی داعش لە وڵاتانی ترەوە بە تورکیادا بچن بۆ ناو سوریا و عێڕاق و هەروەها هانی ئەوەشی دا کە هەوادارانی داعش باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بکەن بە شوێنێکی پارێزراو بۆ خۆیان.

لە کاتێکدا داعش تیرۆری لە تورکیادا زیاد کرد، هەمو هێرشێک ژیانی خەڵی لە ناوبرد.

چالان دەڵێت " من 7 نەشتەرگەریم بۆ کراوە و دەبێت بەم زووانە یەکێکی کەش بکەم. ئەمەیان هەندێک مەترسیدار ترە لەوانی تر، هێشتا هەر بیری لێدەکەمەوە."

لیسا چالان لە نەخۆشخانە پاش یەکێک لە نەشتەرگەرییەکانی
لیسا چالان لە نەخۆشخانە پاش یەکێک لە نەشتەرگەرییەکانی

ئەم ڕووداوە ڕووداوێکی وێرانکەربوو بۆ خێزانەکەشی. زۆر سەخت بوو بۆ دایکی و برا بچووکەکەی کە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن. برایەکی گەورەتریشی بەهۆی نەخۆشییەکەوە هەردوو قاچەکانی لە دەستداوە.

چالان دەڵێت " من دووهەم منداڵی خێزانەکەمم کە ئێستا هەردوو پێم لەدەستدواە، ئەمە هیچ ئاسان نییە.... هاوڕێکانم هەر بەهەمان شێوەی پێشترن لەگەڵمدا. دەزانم هەستیان چۆنە بەهۆی ڕەوشی منەوە. دەبێت زیاتر ئاگامان لێبێت بۆ کوێ دەڕۆین و لەکوێ کۆدەبینەوە. پێشتر زۆر حەزم بە پیاسەکردن بوو بە ناو دیاربەکردا. نزیکەی بۆ هەموشوێنێک بە پێ دەڕۆشتم. ئەمە بە شێوەیەک لە شێوەکان ژیانی ئەوانیشی گۆڕیوە."

چالان دەشڵێت گەورەبوون لە نێو خێزانێکی کورد کە بە کۆمەڵێک ئاستەنگدا تێپەڕیون یارەمەتیدەر بووە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم تراژیدیایەی ژیانم.

چالان دەشڵێت " هەمو منداڵێکی کورد لە دایک دەبن بۆ ناو جیهانێکی سیاسی. ئەمەش وا دەکات خەڵکی بتوانن بەردەوام بن لە ژیانی ڕۆژانەیان. ئەمە هێزو توانامان پێ دەبەخشێت. منیش واهەست ناکەم کەسێکم کە قاچم نییە."

لیسا چالان
لیسا چالان

چالان دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ ناو کاری فیلم، کە وەکو دەرهێنەری هونەری، نوسەری تێکست و ئاکتەر کاری دەکرد. ئەو ئێستا پرۆژەی داهاتووی خۆی هەڵبژاردووە، فیلمێکی داکومێنتری لەسەر سێ تەقینەوەی داعش لە ناو تورکیا یەكێکیان ئەوەی دیاربەکر.

ئەو دەڵێت " دەمەوێت لەگەڵ خەڵکانێکی زۆر قسە بکەم کە وەکو من لەو شوێنانە بوون، ئەو کەسانەی کە بریندار بوون و ئەوانەش کە کەسێکی خۆشەویستیان لە دەستداوە و ئەوانەی کە بەهۆی ئەو تەقینەوانە کێشەیان بۆ دروست بووە." ئەو گوتیشی " خەڵکانێکی زۆر ئێستا گرفتی داراییان هەیە. ئەوان توانایی چارەسەرکردنیان نییە."

کاربەدەستانی حکومەت دەڵێن تورکیا سەرکوتکردنەکانی ملیتانەکانی سەر بە داعشی زیاد کردووە لە دەمی تەقینەوەکەی شەوی سەری ساڵی یانەی شەوانەی ئەستەنبوڵەوە کە داعش بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ.

بەڵام بۆ چالان، کە هەوڵی وەرگرتنی قەرەبوو دەدات بۆ برینەکانی، حکومەتیش بە ئەندازەی داعش بە بەرپرسیار دەزانێت لە ئاستی لە دەستدانی قاچەکانی.

ئەو دەڵێت " کاربەدەستانی حکومەت چاویان لە ئاست ئەو هەمو شتانە داخستووە." ئەو گوتیشی " هەمو کەس باسی ئەوەیان دەکرد کە داعش هێرشەکەی کردووە لە دەمی کۆبونەوەی جەماوەری هەدەپە لە دیار بەکر. من هەندێک لە سیاسەتمەدارەکانیش تاوانبار دەکەم. هەندێک لەو بەیاننامانەی کە بڵاویان دەرکردەوە داعشی هان دا بۆ ئەو کارە."

XS
SM
MD
LG