Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا داوا لە کوردەکان دەکات کێشەکان بە پێی دەستووری عێراق چارەسەر بکەن


یەکێتی ئەوروپا داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات ، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام نەدەن. ڕۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەیانامەیەکدا ڕایانگەیاند کە دەبێت هەرێمی کوردستان لە هەنگاونانی یەکلایەنە بۆ مەسەلەی ڕیفراندۆم خۆی بەدوور ڕابگرێت، دەشڵێن تەواوی مەسەلەکان دەبێت لە رێگەی هەڵوێستی هاوئاهەنگ بە پێی دەستوری عێراقی یەکلای بکەنەوە.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەیانامەکەیاندا ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە ڕیفراندۆمەکە نەداوە ئەوەی بڕیارە لە 25 ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا سازبکرێت، بەڵام داوا لە هەموو پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردی لە باکوری عێڕاق دەکەن هەوڵی دۆزینەوەی زەمینەیەکی هاوبەشی نێوانیان بدەن و تاوتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمەکەیاندا بکەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەو بە هیچ جۆر و شێوازێک بە شداری لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان ناکات، حکومەتی ناوەندی بەغداش ڕەخنەی لەو ڕیفراندۆمە گرتووە.

XS
SM
MD
LG