Accessibility links

شەڕڤانێکی هەسەدە دەبێتە باوکی چوارەیەک


ژنێک بە ناوی ڕەتیبە حسێن خەڵکی گوندی شێخ عیسایە لە هەرێمی شەهبا، لە نەخۆشخانەی ئاڤرین لە کانتۆنی عەفرین 4 منداڵی پێکەوە بوو دوو کوڕ و دوو کچ.

باوکی منداڵەکان ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتە کە لە ئێستادا لە پێشەنگی شەڕی ڕزگارکردی ڕەققەیە.

منداڵەکان لەگەڵ مامیان ڕێکان حسێن
منداڵەکان لەگەڵ مامیان ڕێکان حسێن

مامی منداڵەکان ڕێکان حسێن کە ئەویش شەڕڤانێکی ‌هەسەدەیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند پاش چوارساڵی هاوسەرگیری براکەی ئێستا هەواڵی لە دایک بوونی منداڵەکانی لە بەرەی جەنگدا پێگەیشت.

باوکی منداڵەکان لە بەرەی جەنگ
باوکی منداڵەکان لە بەرەی جەنگ

ڕێکان ڕایشی گەیاند " لە کاتێکی نزیکدا باوکی منداڵەکان لە ڕەققە دەگەڕێتەوە، هیوادارین نەک تەنها ڕەققە بەڵکو هەمو سوریا لە تێرۆر ڕزگار بکرێت و هەمو کەس بە ئارامی بژین".

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ لە هەرێمی عەفرین

XS
SM
MD
LG