Accessibility links

پۆلیسی بەریتانیا هێرشەکەی بەردەم مزگەوتەکەی لەندەن بە کاری تیرۆرستی لەقەڵەم دەدات


تەریسا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا وەڵامی گازندەکانی کۆمەڵگای موسوڵمانان دەداتەوە کە دەڵێن پۆلیس دەستبەجێ نەگەیشتۆتە شوێنی هێرشەکە بۆ سەر مزگەوتێکی باکوری لەندەن و دەستبەجێ بە کاری تیرۆرست ناودێر نەکراوە.

مەی لە دەرەوەی ئۆفیسی خۆی ڕایگەیاند لە ماوەی یەک خولەکدا پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی ڕووداوەکە و لە ماوەی 8 خولەکدا بە هێرشی تیرۆرستی ڕاگەیەندراوە.

سەرۆک وەزیری بەرتانیا گوتیشی ڕق و بەدکاری لەمجۆرە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت و حکومەت هەمو شتێک دەکات لە پێناو شکستپێدانی توندڕەوەی.

لەو هێرشەی کە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕوویدا 10 کەس بریدنار بوون لە کتێکدا لە مزگەوتی فینسبوری دەردەچوون. پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە کردن لە سەر ڕووداوەکە و ئەو پیاوەش کە لەو کاتەدا مردوو ئایە بەهۆی هێرشەکەوە بووە یان شتێکی تر.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا تەریسا مەی هێرشەکەی ئەو مزگەوتەی باکوری شاری لەندەنی بە هەوڵێکی قێزەون بۆ لەناوبردنی ئەو یەکێتییەی لە ناو بەریتانییەکان هەیە ناودێر کرد.

پیاوێک بە ڤانێکەوە لەبەردەم ئەو مزگەوەتە خۆی کرد بەناو خەڵکی دا و لەلایەن ئەندامانی خەڵکییەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیراو درایە دەستی پۆلیسەوە.

XS
SM
MD
LG