Accessibility links

ئاڵۆزی لە پیوەندییەکانی نێوان عەرەبستانی سعودیە و تورکیادا


پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستانی سعودیە و تورکیا ساردی تێکەوت بەهۆی جیاوازییەکانیان لەسەر قەتەر.

عەرەبەستانی سعودیە ڕێبەرایەتی چەند وڵاتێکی تری عەرەبی کرد بۆ بڕینی هەمو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر لەسەر ئەوەی کە دەڵێن ئەو وڵاتەی کەنداو پشتیوانی لە گروپە توندڕەوەکان و ڕێبازەکانیان دەکات وە هەروەها دەشڵێن کە پشتیوانییەکانی بۆ ئەو گروپانە نائارامی لە ناوچەکە دروست دەکات.

تورکیاش کە خۆی پشتیوانێکی بەهێزی گروپە ئیسلامییەکانی وەکو ئیخوان ئەلموسلمینە ڕەخنەی لەو هەڵوێستانەی دژ بە قەتەر گرت. هەروەها ڕێگەی بڵاو کردنەوەی هێزی زیاتری دا لە قەتەر و کەلوپەلەی ڕەوانەی دۆحا کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لە شەوی هەینی وتووێژێکی لەگەڵ شا لەسلمانی سعودی ئەنجام دا سەبارەت بە قەیرانی قەتەر و پاش ئەو کۆبونەوەیە هیچ بەیاننامەیەک ڕانەگەیەندرا.

بەڵام لە ڕۆژی یەکشەممە دوو چاوساخی سعودی خالد عەبدوڵا و ئیدریس ئیسماعیل بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدیان گوت ژمارەیەک لەو سعودیانەی کە بەرنامەی گەشتکردنیان بۆ تورکیا بۆ ئەم جەژنە دانابوو بەرنامەکانیان هەڵدەوەشێننەوە. عەرەبستانی سعودیە دەڵێت لە جەژنی پارەکە نزیکەی 250 هەزار سعودی سەردانی تورکیایان کردبوو.

XS
SM
MD
LG