Accessibility links

731 سەربازی تورک بەهۆی ژەرهراوی بوونی خواردنیان ڕەوشتی تەندروستیان تێکدەچێت


دادپارێزێکی تورک دەڵێت 731 سەرباز لە بنکەیەکی ڕۆژئاوا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەهۆی ژەهراوی بوونی خوارنەکانیان و 21 کەسیش لە کارمەندانی ئەو کۆمپانیایەی کە خۆراکیان بۆ دابین دەکەن دەستگیر کراون.

ئاکف جەلالدین سیمسەک دادپارێزی بالا لە هەرێمی مانیسا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە پشکنین بۆ سەربازەکان و خۆراک و ئاوەکەیان کرا. هیچ کام لەو کەسانەی کە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەیەندرانە نەخۆشخانە ڕەوشتی تەندروستیان ناجیگیر نییە.

وەزیری بەرگری فیکری ئیشک کە چوو بۆ مانیسا ڕایگەیاند وەزارەتەکە قۆنتەراتی لەگەڵ ئەو کۆمپانیای خواردنەدا هەڵوەشاندۆتەوە.

کاربەدەستانی حکومەت دەڵێن هێشتا 24 کەس لەوانە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

چەندین جار گومانی ژەهراوی بوونی خواردن لەو بنکەیە کراوەو کار کردۆتەوە سەر هەزاران سەرباز و لە مانگی 5 دا سەربازێک بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

XS
SM
MD
LG