Accessibility links

یاخیبوانی تالیبان هێرش دەکەنە سەر بنەکەیەکی پۆلیسی ئەفغانی، دەیان کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن


یاخیبوانی تالیبان هوروژمیان بردووە بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان زیاتر لە پێنج کەسیان کوشتووە و نزیکەی 20 کەسی تریش بریندار بوون.

ئەم هێرشەی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە گەردیزی پایتەختی هەرێمی پاکتیا، بە تەقینەوەیەکی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراو لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی ناوچەیەکی پڕ ئاسایش دەستیپێکرد.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ نەجیب دانیش ڕایگەیاند "ئەمەش وایکرد گروپێکی یاخیبوان بە چەکەوە بچنە نێو بنکەکە".

لە ئاکامی ئەم هێرشەش شەڕوپێکدادان دەستیپێکرد.

گوتەبێژێکی تالیبانیش دەڵێت هێرشەکە زیانێکی زۆری لە پۆلیسی ئەفغانی داوە.

XS
SM
MD
LG