Accessibility links

شارەزایان گومانیان هەیە لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی


کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکا دەڵێن هیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە دەڵێت ڕێبەری داعش ئەبوبەکر بەغدادی لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە، بۆیە ناتوانن نە پشتڕاستی بکەنەوە نە نکوڵیشی لێ بکەن.

شارەزایانی سەربەخۆ گومانیان لەو هەواڵە هەیە کە ڕێبەری داعش کوژرابێت کە گوایە شەوی شەممە لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاو کراوەتەوە. هەرچەندە دەزگای چاودێری BBC ڕۆژی یەکشەممە گوتی هیچ هەواڵێکی لەو جۆرە یان ڕاپۆرتێکی وای لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا یان ئاژانسی هەواڵی دەنگوباسی سوریا SANA نەبینیوە.

گوتەبێژێکی وەزارەی بەرگری ئەمەریکا کە بەرپرسی ڕۆژانی پشووی هەفتە لەوێیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو چەندین داوای لێکۆڵینەویە لەو بارەیەوە پێ گەیشتووە بەڵام چونکە هیچ زانیارییەکی نییە نە دەتوانێت پشتڕاستی بکات و نە دەتوانێتیش ڕەتی بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG