Accessibility links

خۆپیشاندانی دژ بە شەریعەی ئیسلام لە ئەمەریکا


خۆیشاندەران لە سەرانسەری وڵات گردبوونەوە لە دژی یاسایەکی ئیسلامی ( شەریعەی ئیسلام) و دەڵێن ئەو یاسایە لەگەڵ دیموکراسی ڕۆژئاوایی ناگونجێت. بەڵام زۆرێک لە گردوبوونەوەکان پەرچە ناڕەزایی پڕ هاژوهوژی زیاتریان لێکەوتەوە و ئەو مەترسیانە بە بێبنەما لەقەڵەم دەدەن.

خۆپیشاندان لە زیاتر لە 24 شاری ئەمەریکا ئەنجام درا لە ناویاندا شاری نیویۆرک و شیکاگۆش.

سەدان خۆپیشاندەری دژیش ڕێپێوانیان بەرەو ناوجەرگەی سیاتڵ ئەنجام دا و لە دروشمەکانیان نوسرابوو " سیاتڵ پشتیوانی لە دراوسێ موسوڵمانەکانمان کرد" ئەوان چوون بۆ بەردەم شارەوانی کە لەوێ دەیان خۆپیشاندەری دژە یاسای ئیسلامی لێبوو. پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێنی بەکار هێنا بۆ بڵاو پێکردنی ئەو خۆپیشاندانانەی کە توندوتیژی لێ کەوتەوە و سێ کەسیش دەستگیر کران.

لەبەردەم باڵەخانەی ترامپ لە ناوجەرگەی شاری شیکاگۆ نزیکەی 30 کەس خۆپشاندانیان دژ بە شەریعەی ئسیلامی ئەنجام دا و پشتویانیان لە سەرۆک ترامپ دەکرد و لە دروشمە هەڵواسراوەکانیادا نوسرابوو " یاسای شەریعە قەدەغە بەکەن" و " شەریعە دژی ژنانە". نزیکەی دوو هێند خۆپیشاندەری دژیش لەوبەری شەقامەکە بوون.

لە شاری نیویۆرکیش بەهامان شێوە بوو.

XS
SM
MD
LG