Accessibility links

سەیفولئیسلام قەزافی ئازاد دەکرێت


سەیفولئیسلام کوڕی موعەمەر قەزافی پاش پێنج ساڵی زیندانی کردنی لەلایەن بەتالیۆنی ئەبوبەکر سدیق ئازاد بووە.

بەیاننامەیەکی کەلەلایەن بەتالیۆنی ئەبوبەکر ئەلسدیق بڵاو کراوەتەوە ڕادەگەیەنێت سەیفولئیسلام لە ڕۆژی هەینی ئازاد کراوە، بەڵام هیچ وردەکاری لەسەر شوێنی و جێگای تێدا نییە.

کاربەدەستانی ئەو بەتالیۆنە لە زینتانی باشوری ترابلوسی پایتەخت، کە بنکەکەیان لەوێیە، ئازاد کردنەکەکیان بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پشتڕاست کردۆتەوە بەڵام بەهۆی نیگەرانی ئاسایشییەوە شوێنەکەیان ئاشکرا نەکرد.

ئەوان ڕایشیان گەیاند ئازاد کردنەکەی بەشێک بووە لەو لێخۆشبوونەی کەلەلایەن پەرلەمانی لیبیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بڕیاری لەسەر درا.

سەیفولئیسلام لە کۆتایی ساڵی 2011 لەلایەن ئەو بەتالیۆنەوە دەستگیر کرا لەو کاتەدا کە سەرهەڵدانەکە دەستی پێکرد و پاش زیاتر لە 40 ساڵی حوکومڕانی قەزافی لەسەر دەسەڵات لابرا و پاشان کوژرا.

XS
SM
MD
LG