Accessibility links

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر قەتەر


سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕیکس تیلرسن و هاوشانە تورکەکەی مەولود چاوشئۆغڵو لە پیوەندییەکی تەلەفۆنیدا شەوی شەممە تاوتوێی پێشهاتەکانی سوریا و كیشەکانی نێوان قەتەرو وڵاتانی عەرەبی کردووە.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە سەر داواکاری تیلرسن بووە و ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە تیلرسن داوای لە عەرەبستانی سعودیە و وڵاتانی تری کەنداو کرد ئابڵوقەکانی سەر قەتەر سوک بکەن و گوتی ئەمە هەلومەرجی نەخوازراوی مرۆڤایەتی لێدەکەوێتەوە و کاریش دەکاتە سەر شەڕی دژ بە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی زیاتر لە سەر ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە بڵاو نەبۆتەوە.

سەبارەت بە لێدوانەکەی تیلرسن لەسەر ئابڵوقەکە، سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتی بەربانگی ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ گوتی " من دەڵێم ئەو ئابڵوقەیە پێویستە بە تەواوەتی لاببرێت".

لە هەفتەی ڕابوردوو عەرەبستانی سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بەحرەین و میسر پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ قەتەر بچری و تاوانباریان کرد بەوەی کە پشتیوانی لە داعش و ئێرانی پشتیوانی دەکات قەتەریش ئەو تۆمەتانە بە بێ بنەما لە قەڵەم دەدات.

XS
SM
MD
LG