Accessibility links

پێشڕەوەییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕەققە


هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەکو پشتیوانیان دەکات، گەڕەکێکیان لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای شاری ڕەققەی پایتەختی دیفاکتۆی خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا کۆنتڕۆڵ کردووە، ئەمەش دوای دوو ڕۆژی شەڕ و پێکدادان.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی کوردانی سوریا دەڵێن جەنگاوەرەکانیان ئەمڕۆ دەستیان بەسەر گەڕەکی ڕۆمانیەدا گرتووە دوای دوو ڕۆژ لە پێدادانێکی قورس و دەشڵێن 12 چەکداری داعش لەو شەڕەدا کوژراون کە " ئەبو خەتاب ئەلتونسی" فرماندەی ناوداری دەوڵەتی ئیسلامی لە نێویاندایە.

هاوکات ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای بنکە لە بەریتانیا لەلای خۆیەوە دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئێستادا کۆنترۆڵی گەڕەکی ڕۆمانیا و هەروەها بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی " مەشلەب" یان لە ژێر دەستدایە و هەروەها دەشڵێت جەنگاوەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات چونەتە نێو گەڕەکی سەباحییە ی خۆرئاوای شاری ڕەققەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆژی 6 ی ئەم مانگە دەستیان بە هێرش بۆ سەر شاری ڕەقەی پایتەختی خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا کرد بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG