Accessibility links

کاربەدەستانی ئێران دەڵێن پلاندانەری سەرەکی هێرشەکانی ئێران کوژراوە


بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن گوایە پلانرێژی دوو هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوویان کوشتوە کە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی گرتە ئەستۆی.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەوڵەکانی ئێرنا ئەمڕۆ لە زاری وەزیری ئیتلاعاتی وڵات مەحمود عەلەوی دەگێڕێتەوە کە گوتبووی "گومانلێکراوی پلانرێژی هێرشەکان، دوای ئەنجامدانی دوو هێرشەکە ئێرانی بەجێهێشت و ڕووی لە وڵاتێکی دراوسێی ئێران کردبوو، بەڵام پیاوانی ئیتلاعاتمان ئەو کەسەیان کوشتو ڕەوانەی دۆزەخمان کرد". مەحمود عەلەوەی لەوە زیاتر وردەکاری دیکەی یان بەڵگەی لەسەر قسەکانی لەو بارەیەوە نەخستە ڕوو.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابوردو ، پێنج هێرشبەر هەڵیان کوتایە سەر پەرلەمانی ئێران و هەروەها مەزاری ئایەتوڵا خومەینی ڕابەری شوڕسی ئیسلامی و دەرئەنجام شەڕو پێکدادانی لێکەوتەوە لە ئاکامدا بەلایەنی 17 کەس کوژران.

دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەڵێن ئەو پێنج کەسەی هێرشەکانیان ئەنجامدابوو، هەمویان کوژران و سەر بە داعش بوون، دەشڵین بە هۆی گومانی تێوەگلانیان لەو دوو هێرشەدا بەدەیان کەس لە ئێران دەستبەسەر کراون.

XS
SM
MD
LG