عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات پڕۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه‌ی كه زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه و كراونه‌ته ڤێلا یاخود ته‌لبه‌ندكراون و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن له‌وباره‌یه‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش باس ده‌كات، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار هه‌زار سكاڵایان تۆمار كردووه له‌سه‌ر زیاده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌وه‌شی وت:ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ی كه كراون له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی پایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتدار و پاره‌داره‌وه كراوه و خه‌ڵكی هه‌ژاریش به‌دوایدا
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی:باسی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه ناكه‌م،به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ش ده‌رچێت پێویستی به هێز وپشتیوانی ده‌بێت،من كاتی خۆشی وتم له مه‌سیف بێیته خوار تا ده‌گه‌یته هه‌ولێر هه‌مووی زیاده‌ڕه‌وییه بۆسه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی،به‌ڵام با كاك مه‌سعود خۆی پێشبكه‌وێت و بێت چوار سیم و ته‌لبه‌ند لابدات ئه‌گه‌ر یه‌ك كاری وا بكرێت من دڵنیام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی لایده‌بات ئه‌وه‌شی به‌ته‌مایه بیكات نایكات.