Accessibility links

ئێران خۆراک بۆ قەتەر دابین دەکات


کاربەدەستانی ئێرانی دەڵێن، ئێران چوار باری خۆراکی بە فڕۆکە گەیاندۆتە قەتەر و بەرنامەی هەیە 100 تەن میوەو سەوزە ڕۆژانە دابین بکات بە مەبەستی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی کەمی خۆراک پاش ئەوەی پەیوەندی قەتەر بچڕا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە پشتی پێیان دەبەستی بۆ هاوردەکان.

قەتەر لەگەڵ ئێران و تورکیا لە پەیوەندیدایە بۆ دابین کردنی خۆراک و سەرچاوی ئاو پاش ئەوەی عەرەبستانی سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و میسر و بەحرەین پەیوەندی خۆیان لەگەڵ دۆحا بچڕی و تاوانباری دەکەن بەوەی کە پشتیوانی لە تیرۆرسم دەکات. بەڵام قەتەر دەڵێت ئەو قسەوباسانە بێ بنەمان.

ئاژانسی فارس لە زاری شاهڕوخ نوشابادی سەرۆکی پەیوەندییە گشتییەکان لە هێڵی نیشتیمانی ئاسمانی ئێرانەوە دەڵێت " لە پاش گەمارۆ ئابورییەکەوە بۆسەر قەتەر، هێڵی ئاسمانی ئێران هەتا ئێستا خۆراک و سەوزەی بۆ ئەو وڵاتە بە چوار فڕۆکە ناردووە."

بەڕێوبەری کاردارییەکان و پیشەسازی ئێران عەلی هیمەتیش دەڵێت " ئێمە ڕۆژانە 100 تەن میوەو سەوزە ڕەوانەی قەتەر دەکەین. و هەروەها گوتوشیانە لە دوو هەفتەی ڕابوردۆوە هەتا ئێستا 66 تەن گۆشتیان بۆ قەتەر ناردووە و لە هەفتەی داهاتووش 90 تەنی تر دەنێرن.

XS
SM
MD
LG