Accessibility links

وەزیری  دادی ئەمەریکا لە بەردەم کۆمیتەی زانیارییەکانی سینات ئامادە دەبێت


وەزیری دادی ئەمەریکا جێف سێشنس ڕۆژی شەممە بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند کە دەخوازێت لەبەردەم کۆمیتەی زانیارییەکانی سینات بۆ لێکۆڵینەوە لە شیانی پەیوەندی ڕوسیا بە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ڕابوردۆوە گەواهی بدات.

سێشنس گوتیس ئەو دەیەوێت لەبەردەم ئەو پانێڵە ئامادە بێت بۆ تاوتوێ کردنی ئەو پرسانەی لە هفتەی ڕابوردۆوە و لە دەمی گەواهیدانەکەی جەیمس کۆمی سەرۆکی پێشوی ئێف بی ئایەوە هاتوونەتە گۆڕێ.

وەزیری داد کە بەرزترین پۆستی کاربەدەستانی جێبەجێکردنی یاسایە، دەڵێت ئەو لە ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم کۆمیتەکەی سینات گەواهی دەدات. بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کە دانیشتنەکە کراوە دەبێت یان داخراو.

لە ڕۆژێ پێنجشەممە لە میانەی گەواهیدانە نزیکەی سێ کاتژمێرییەکەی کۆمی لەبەردەم ئەندامانی کۆمیتەی زانیارییەکانی سینات ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە کاربەدەستان لە ئێف بی ئای ئاگاداری چەند چالاکی جێگای پرسیاری سێشنس هەبوون، بەڵام کۆمی گوتی ناتوانێت لە دانێشتنێکی کراوەدا باس لەوانە بکات.

XS
SM
MD
LG