Accessibility links

ڕێبەری باڵای ئێران هێرشی زارەکەی دەکاتە سەر ئەمەریکا


ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی ڕۆژی یەکشممە هێرشی زارەکی کردە سەر سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕێبەرانی عەرەبستانی سعودیە بۆ هاوپەیمانێتی نوێی هەرێمیان دژ بە تاران و گوتیشی ئەمە هیچ بەرهەمێکی نابێت.

ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ عەرەبستانی سعودیە ئێرانی بە سەرچاوی سەرەکی دابین کردنی دارایی بۆ گروپە ملیتانەکان لە قەڵەم دا.

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز ئەمەریکا ڕێککەوتنی 110 ملیار دۆلاری چەکی لەگەڵ عەرەبسانی سعودیەی نەیاری هەرێمی ئێران مۆر کرد.

خامەنەیی ئەو سەردانەی بە نیشاندانی بێچاووڕووی لە قەڵەم دا و گوتی " سەرۆکی ئەمەریکا لە تەنیشت ڕێبەرانی عەشرەتەکان و سیستەمی دوواکەوتۆوە ڕادەوەستێت و سەمای شمشێر دەکات، بەڵام ڕەخنە لە هەڵبژاردنی ئێران دەگرێت کە 40 ملیۆن کەس دەنگی تیادا داوە.

ڕێبەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا لەسەر تەلەفیزۆنی دوڵەتی ئێران گوتیشی " تەنانەت بە چەندان ملیار بەرتیلی ئەمەریکاشەوە عەرەبستانی سعودیە ناتوانێت بگات بە ئامانجەکانی لە هەرێمەکە."

خامەنەیی واشنتۆنیشی تاوانبار کرد بە دوو ڕوویی و گوتی چاودادەپۆشێت لە ئاستی گەلی یەمەنی لە ناو مزگەوتەکان و سەر شەقامەکان و ماڵەکانی خۆیان لە کاتێکدا باس لە مافەکانی مرۆڤ دەکات لە جیهاندا.

XS
SM
MD
LG