Accessibility links

سەرۆک ترامپ: پێویستە جیهان بۆچوونی لە ڕووی سیاسیەوە ڕاست بێت ڕابگرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت جیهان پێویستە بۆچوونی لە شەری دژ بە تیرۆرسم جیهان گوێ نەداتەوە ئەوەی کە لە ڕووی سیاسییەوە ڕاست بێت. و هەروەها دوواین هێرشی تیرۆرستی لەندەنی بەکارهێنا بۆ نوێ کردنەوەی داواکارییەکەی لە دادگاکان بۆ ڕێگەدان بە بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ ئەمەریکا لە وڵاتانی زۆرینە ئیسلامەوە.

لە زنجیرەیەک تویتدا سەرۆکی ئەمەریکا پەیمانی پشتیوانی کردنی بەریتانیای دا و ڕەخنەی لە شارەداری لەندەن گرت و هەڵوێستی توندی لە شەڕی دژ بە تیرۆرسم دەربڕی.

سەرۆک ترامپ گوتی " دەبێت ئێمە بۆچوونی لە ڕووی سیاسییەوە ڕاست بیت ڕاگرین بۆ ئەوەی ئاسایش بۆ گەلی خۆمان مسۆگەر بکەین" سەرۆک ترامپ ڕۆژی یەکشەممە گوتیشی "ئەگەر ئێمە ژیر نەبین ڕەوشەکە خراپتریش دەبێت."

ئەو هەروەها گاڵتەی بە شارەداری لەندەن سادق خان کرد کە لە ساڵی ڕابوردوو وەکو شارەوانی لەندەن هەڵبژێردرا و بوو بەیەکەم شارەداری موسوڵمان لە پایتەختێکی سەرەکی وڵاتانی ڕۆژئاوا.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا دەڵێت " بەلایەنی کەم 7 کەس کوژراون و 48 کەسیش بریندار بوون لەو هێرشە تیرۆرستییە و شارەوانی لەندەن دەڵێت پێویست ناکات لە هۆشداریدا بین."

XS
SM
MD
LG