Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا: ئیتر لەگەڵ توندڕەویدا پشودرێژیمان نەما


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژێک پاش کوشتنکاری ناوچەی لەندەن بریج کە لەلایەن 3 هێرشبەرەوە ئەنجامدراو گوتی "بڕوامان وایە ئێمە ڕووبەڕووی ئاراستەیەکی نوێی هەڕەشە دەبینەوە بەوەی کە تیروریزم تیروریزم بەرهەم دێنێت و ئەنجامدەرانی هێرشەکان ئامادەییان تێدایە ، ئەمەش نەک تەنها لەسەر بنچینەی بە وردی پلانرێژی بۆ ئەو هێرشانەی بەرهەمی چەندان ساڵە لە پلانرێژی و ڕاهینانکردن ، یان نەک هەر تەنها وەک هێرشبەران بە تاک ئەوانەی لە ڕێی ماڵپەڕەکانەوە کراونەتە کەسانی ڕادیکال، بەڵکو بە لاسایی کردنەوەی یەکتری و لە هێرشەکانیاندا تیرۆرستان سەرەتاترین ئامڕاز بەکاردەهێنن.

تۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ڤان لە درەنگانێکی ئێوارەی شەممەدا و لەسەر پردی لەندەن خۆی دەکات بە ناو خەڵکانی پیادە و دەیانشێلێت ، پاشان بەرەو بازاڕی "بۆڕۆ" دەڕوات و سێ کەس لە نێو ئۆتۆمبێلەکە دێنەدەرەوە و خەڵکی دەدەنە بەر چەقۆ. دەسەڵاتدارنی شاری لەندەن ڕوداوەکەیان بە کارێکی تیرۆرستی ڕاگەیاند.

پۆلیسی بەریتانی گوتی دوای 8 خولەک لە ئاگادارکردنەوەی هێزی پۆلیسی فریاکەوتنی بە پەلە، پیاوانی پۆلیس سێ هێڕشبەرەکەیان بە دەسترێژی گوللە کوشت. هەروەها پۆلیس گوتیشی ئەو هێلەکانەی کە هێرشبەرەکان لە بەریانکردبوو گوایە هێرشبەرانی خۆکوژبوون ، دەرکەوت ساختە بووە واتا تەقەمەنی نەبووە.

شارەداری لەندەن " سدیق خان" هێرشەکەی شەرمەزارکرد و ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی هاوکاتی ئەوەی هەڕەشەی تیرۆرستان لە ئاستێکی بەرزدایە ، هەربۆیە دەبێت دانیشتوانی لەندەن بە ئاگا و وریا بن و سدیق خان گوتیشی " دەبێت هاوڵاتیان بە ئارام و وریا بن و درێژە بە کاری ڕۆژانەی خۆیان بدەن ، هەروەها ئاستی هەڕەشەکە هێشتا هەر بەرزە ئەوەی لەلایەن سەنتەری هاوبەشی شیکاری تیرۆریزم کە پسپۆڕانی هەواڵگری سەربەخۆن دیاری دەکرێت . هەروەها دەبێت هەمومان بە ئاگا بین . کەواتا هەر شتێکی مایەی گومانمان بەرچاو کەوت یان کەسێکی ترس خولقێنەرتان بینی ،تکایە بەرپرسانی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بکەنەوە.

"سدیق خان" و " تریسا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ بەشداریان لە کۆبونەوەیەکی تەنگەتاوی گروپی قەیرانی حوکمەتی ناسراو بە COBRA کرد. کوشتنکاریەکەی شەوی ڕابردو لەسەر پردی لەندەن و لە ناوچەی بازاری بۆرۆی نزیک ئەو پردە ، سێهەم هێرشە کە لە مانگی سێی ئەم ساڵەوە لە بەریتانیا ئەنجام بدرێت.

کۆشکی سپی لە دەنگانێکی شەوی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە سەرۆک ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ تریسا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هاوکاریکردنی تەواوی وڵاتەکەی پێشکەش بە بەریتانیا کردووە بۆ بەشداری ئەمەریکا لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بەو هێرشە دڕندانانەیەی تیرۆرستان لە لەندەن ئەنجامیان دا.

لە هێرشێکی هاوشێوە بۆ سەر خەڵکانی پیادە لە سەر وێستمنیستەر بریج و هەروەها هێرشێکی خۆکوژی کەمتر لە دوو هەفتە لەمەو بەر لە شاری مانچستەر ئەنجامدران ؛ کوژرانی بە دەیان کەسی لێکەوتەوە و برینداربوونی پتر لە 100 کەسیش.

XS
SM
MD
LG