Accessibility links

له‌ ڕێگای تۆڕی ئێنترنێت هێرش کرایه‌ سه‌ر تویتری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین، شێخ خالید بن ئه‌حمه‌د

له سه‌ر تویتر له‌ زاری وه‌زیری دره‌وه‌ی به‌حره‌ین داوا ده‌کرا حکومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌م وڵاته بڕوخێت.

به پێی هه‌واڵی ئاسۆشێتێدپرێس، تویتری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ڕۆژی شه‌ممه‌ 3 مانگی شه‌ش، بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک هه‌ک کرا و هه‌که‌ره‌کان وێنه و درۆشمی دژی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری به‌حره‌ین و ده‌سڵاتی عه‌ربستان سعودیان تێدا بڵاو کرده‌وه.

وا ده‌نوێنێت هه‌کره‌کان له ئۆپۆزسیونی شێعه‌ی به‌حره‌ین بن. له‌و تویترانه‌دا که بۆ چه‌ند کاتژمێر دوا له دوای یه‌ک بڵاوکرانه‌وه‌، له زاری وه‌زیری دره‌وه‌ی به‌حره‌ین داوا ده‌کرا حکومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌م وڵاته بڕوخێت.

هه‌روه‌ها گه‌لێک وێنه‌ی کۆژراوانی شێعه‌ی ئه‌م وڵاته له‌ سه‌ر ئه‌م میدیایه‌ هه‌ن و بنه‌ماڵه‌ی ئالی خه‌لیفه، پاشایه‌تی به‌حره‌ین و هه‌روه‌ها پاشایه‌تی عه‌ربستان وه‌ک به‌رپرسانی تاوانی کۆژرانی ئه‌م نارازیانه شه‌رمه‌زار کران.

هه‌ندێک له شێعه‌کانی به‌حره‌ین که زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته پێک دێنن، ڕخنه‌گری پاشایه‌تی به‌حره‌ینن و سکاڵا دژی هه‌ڵاواردنی ئایینی ده‌که‌ن. ڕخنه‌گران و نارازیانی شێعه له به‌حره‌ین، له‌گه‌ڵ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئالی خه‌لیفه له‌م وڵاته، به تۆندی دژی عه‌ربستان هه‌ڵوێست ده‌گرن که پشتگری تۆندی ده‌سه‌ڵاتی به‌حره‌ین ده‌کات و له سه‌رده‌می به‌هاری عه‌ره‌بیدا هێزی له‌شکری بۆ سه‌رکۆت کردنی نارازیانی به‌حره‌ین نارده ئه‌و وڵاته.

XS
SM
MD
LG