Accessibility links

ئازاد کردنی چەند گوندێکی ئێزیدیەکان لەلایەن حەشدی شەعبیەوە


هێزە نیمچە لەشکرییەکانی عێراق کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند داعشی لە چەند گوندێکی ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەرکردووەو زیاتر پێشڕەویان کردووە بەرەو سنوری سوریا.

یەکێک لەو گوندانەی کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئازاد کراوە گوندی کۆجوە ئەو شوێنەی کە چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 سەدان کچ و ژنی ئێزیدیان لێ ڕفاند لە ناویاندا نادیە موراد و لەمیا عەلی بەشاریش کە پاشان خەڵاتی سەخارۆفی ئەوروپایان بۆ ئازادی بیرکردنەوەی پێ بەخشرا.

ڕێبەرێکی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی عێراقی ڕاگەیاند کە گوندی کۆجو و گوندەکانی تری چیای شەنگال دەدرێتەوە دەست کۆمەڵگای ئێزیدیەکان.

حەشدی شەعبی عێراقیش بەشێکن لە هەڵمەتی شکستپێدانی داعش لە موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای نەینەوا بە پشتیوانی هێزێ هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا.

.

XS
SM
MD
LG