Accessibility links

لە ئوستورالیا ساڵانە بە بەهای ملیارەها دۆلار خواردن بە فیڕۆ دەچێت


ئوستورالیا سوپەرمارکتێکی خواردنی کردوەتەوە و ناوی سوپەرمارکتی رێگریکردن لە بە فیڕۆدانی خواردنی لێناوە و دەڵێت چەند خواردن پێویستە بیبە و ئەوەی پێدەکرێت بیبەخشە. بازاڕەکە بە ئۆز ناسراوە و لەلایەن کاردارێكی لە دایکبووی باشوری ئافریکاوە دامەزرێندراوە و بەشێکە لەهەڵمەتی جیهانی بۆ کەم کردنەوەی ئاستی بەفیڕۆدانی خواردن.

دامەزراوەی خێرخوای " ئۆز" لە ساڵی 2004 دا لەلایەن " رۆنی کان" لە ئوستورالیا دەمەزێرندرا. ئەوەی پاڵی بەم خانمەوە نا ئەم کارە بکات ئەو بڕە گەورەیە بوو لە خۆراکی جۆراوجۆ کە لە بۆنەکانی میوانداریدا بەفێرو دەدرێن .

لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا ، دامەزراوەی " ئۆز" خواردنی لە سەدان رێستورانت و کارداریەوە بەدەست گەیشتووە و پتر لە 60 ملیۆن ژەمە خواردنی گەیاندووەتە کەسانی هەژار لەسەرانسەری ئوستورالیادا.

دامەزراوەی خێرخوایی ناسراو بە " ئۆز" ئێستا یەکەم سوپەرمارکتی لە شاری " سدنی" کردوەتەوە بۆ سوود وەرگرتن و رێگریکردن لە فڕێدانی خواردنی هەمە چەشن و بەکار هێنانەوەیان.

"رۆنی کان" دامەزرێنەری ئەم دامەزراوەیە دەڵیت ئەم خواردنانەی لەم سوپەرمارکتەدا هەن لە سەرجەم بازاڕەکانی خواردن و کۆمەک بەخشانمانەوە نێردراون و دەڵێت ئێمە پتر لە 2،500 کۆمەک بەخشمان هەن ئەوانەی رۆژانە یان هەفتانە ئەو خواردنانەمان بۆ رەوانە دەکەن.

ناوبراو دەڵێت ئەم پرۆژەیە یاریدەدەر دەبێت لەهوشیار کردنەوە لە بەفیڕۆنەدانی خواردن لە سەرانسەری جیهان. دەشڵێت لەسەر ئاستی جیهان یەک لەسەر سێی خوراردن بە فیڕۆ دەدرێت و ئەمەش کارێکی نابەجێیە.

کۆمەڵگەی ئوستورالی بە فیڕۆدانی خواردن ناسراوە و مەزەندە دەکرێت بە فیڕۆدانی خواردن ساڵانە بەهای 15 ملیار دۆلار لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە بکەوێت. وەزیری ژینگە و وزەی ئوستورالی" جۆش فرایدنبێرگ" دەڵیت بە فیڕۆدانی خواردن زیان بە سەرچاوە پڕ بایەخەکانی دیکەش دەگەینێت وەک

وەک زەوی و ئاو و هەروەها ژینگەش. دەشڵێت دەتوانرێت ئەو خواردنانە بەفیڕۆ نەدرێن و خەڵکانی برسی پێ تێر بکرێن.

XS
SM
MD
LG