Accessibility links

سەرچاوەیەک : زاواکەی ترامپ پێشنیازی ڕێگایەکی نهێنی کردووە بۆ پیوەندیکردن لەگەڵ ڕوسیا


جێرد کوشنەر، زاوای سەرۆک ترامپ و ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی، پێشنیازی ڕێگایەکی نهێنی کردبوو بۆ پەیوەندی نێوان کرملن و تیمی گواستەنەوەی دەسەڵاتی ترامپ لە میانەی کۆبونەوەکەی مانگی 12 لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

کەسێکی کە ئاگاداری وتووێژەکان بووە بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی گوتووە، کوشنەر لەگەڵ باڵیۆز سەرگی کیسلیاک باسیان لە دروستکردنی هێڵێکی پەیوەندی نهێنی کردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی وتووێژە هەستیارەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی بژارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لەمەڕ ڕیبازی سوریای.

ئەو کەسەی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گوتویەتی مەبەست لەمەش ئەوە بووە ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئەو کاتەی ترامپ، مایکڵ فلن ببەستێتەوە بە ڕێبەرانی لەشکری ڕوسیاوە.

ڕوسیا کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە سوریا و پشتیوانی سەرۆکی سوریا بشار ئەلئەسەد دەکات و زۆربەی جاریش هەڵوێستەکانی لەسەر حیسابی کەسانی سیڤیل بووە.

کۆشکی سپی هەتا مانگی 3 ش دانی بەو کۆبونەوەیە یان ئامادەبوونی کوشنەر لەوێدا نەنابوو. و پاشان کاربەدەستێکی کۆشکی سپی بە کۆبونەوەیەکی زۆر ئاسایی ناودێری کرد.

XS
SM
MD
LG