Accessibility links

کۆبونەوەی گروپی 7 بەبی هیچ ڕێککەوتنێکی هاوبەش کۆتایی پێدێت


کۆبونەوەی گروپی 7 وڵاتانی پیشەسازی لە ئیتالیا ڕۆژی شەممە کۆتایی پێهات بەبێ هیچ ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەخوازێت کاتی زیاتری هەبێت بۆ ئەوەی بڕیار بدات ئایە ئەمەریکا لەسەر ڕێککەوتنەکەی پاریس بۆ کەمکردنەوەی گازی ژینگەپیسکەر بەردەوام دەبێت یان نا.

شەش وڵاتەکەی تری گروپی 7 ڕازی کۆک بوون لەسەر ئەوەی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 پاریس بەجێ بگەیەنن بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانکاری لە کەشو هەوا.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ڕایگەیاند کە هەتا هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی ئەمەریکا بمێنێتەوە یان نا.

XS
SM
MD
LG