Accessibility links

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا دەستدەکاتەوە بە گەشتەکانی


هێڵی ئاسمانی بەریتانیا( British Airways ) دەستیکردۆتەوە بە گەشتەکانی لە دوو فڕۆکەخانەی گەورەی وڵاتەکەدا پاش ئەوەی سیستمی جیهانی کۆمپیوتەرەکان ڕاوەستابوون و بوو بە مایەی ئەوەی کە فڕۆکەکان نەتوانن گەشتەکانیان بکەن. بەهۆی ئەم ڕووداوە بە هەزاران کەس لە فڕۆکەخانەکان لە چاوەڕوانیدا بوون.

هێڵی ئاسمانی بەریتانی ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشممە بەشێک لە گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە، بەڵام کاربەدەستانی فڕۆکەخانی هێترۆڵ گوتویانە با کەس نەچێتە فڕۆکەخانە هەتا ئەو کاتەی کە ناونوس دەکرێنەوە بۆ گەشتەکانیان وەک دەشڵێن بە دووری نازانن دوواکەتنی زیاتری فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی بەریتانی هەبن یانیش گەشتەکان هەڵبوەشێنەوە.

XS
SM
MD
LG