Accessibility links

خەڵکی سیڤیل لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش هەڵدێن


چاودێران دەڵێن سەدان کەسی سیڤیلی سوریای ڕۆژی شەممە لە دوو ناوچەی ژێر دەستی جیهادییەکان لە نزیک سنوری عێراق هەڵاتوون، پاش ئەوەی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ئەو باڵەخانانەی کە توندڕەوەکان و خێزانەکانیانی لێن.

گەواهدەران دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شارۆچکەی مەداین و ئەبوکەمالی سەر ڕووباری فورات لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە دەستیپێکرد و وای کرد ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی سیڤیل بچنە دەرەوەی شارۆچکەکان.

داعش بەشێکی زۆری ناوچەی سنووری دەوڵەمەند بە نەوتی لە دەستدایە و ڕاپۆرتەکان لە ناوچەکەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە خێزانی ژمارەیەک لە داعشەکانیش لەگەڵ خەڵکە سیڤیلیەکە هەڵاتوون.

چەندین ڕاپۆرتی گەواهدەرەکان ئاماژە بەوە دەکەنە کە هێرشە ئاسمانییەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا کراوە کە لە ساڵی 2014 وە هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی داعش لە ناو سوریاو عێراق.

XS
SM
MD
LG