Accessibility links

هێزەکانی عێراقی هەوڵی گرتنەوەی دووا ناوچەی داعش لە موسڵ دەدەن


لەشکری عێراقی ڕایدەگەیەنێت ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە بۆ گرتنەوەی دووا ناوچەی ژێر دەستی داعش لە ناو موسڵ.

گرتنەوەی موسڵ بە تەواوەتی دەبێتە لەناوبردنی نیوەی تەواوی ئەو خەلافەتەی داعش کە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئەبوبەکر ئەلبەغدادی ڕاگەیەندرا کە بەشێکیشی لە ناو سوریایە.

ئەو ناوچانەش کە ئێستا لە ناو موسڵ لە دەستی داعشدان بریتین لە ناوەندی ڕۆژئاوای موسڵ و سێ گەڕەکی تر و کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە.

هێرشەکانی موسڵ بە پشتیوانی هێزی ئەمەریکا لە ئیشتادا لە هەشتەم مانگیدایە و لەو ماوەیە زیاتری پێچوو کە چاوەڕوان دەکرا بەهۆی ئەوەی ملیتانەکان خۆیان لەگەڵ خەڵکی سیڤیل تێکەڵ کردووە.

لەشکری عێراقی لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندووە " هێزە هاوبەشەکان دەستیان کردووە بە ئازاد کردنی ناوچەکانی کە ماونەتەوە".

بەیاننامەیەکی تری لەشکری عێراق کوژرانی دوو کۆلۆنێلی لەشکری عێراقی ڕاگەیاندووە لە میانەی شەڕەکەی ڕۆژی شەممەدا.

ژمارەیەکی زۆری سیڤیل لە ژێر دەستی داعش گیریان خواردووە لە ڕەوشێکی زۆر خراپدان بە خواردنێکی زۆر کەمەوە، بێ کارەبا و بە شێوەیەکی زۆر سنووردار دەستیان ڕادەگات بە نەخۆشخانە.

هێزی ئاسمانی عێراقی ڕۆژی هەینی بڵاو کراوەی بە ڕێگای فڕۆکە هەڵدایە خوارەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات ناوچەکە چۆڵ بکەن بەڵام گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ڕەنگە ئەو کەسانەی هەوڵی دەرچوون بدەن ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە.

XS
SM
MD
LG