Accessibility links

نەوشیروان مستەفا ئەمین لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات


سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد. ئەمەش لە کاتێکدا یە پاش ماوەیەکی زۆر لە دەرەوەی وڵات بە مەستی وەرگرتنی چارەسەری دواجار ڕۆژی 13 ی مانگی 5 گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ماوەیەکی کورت پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ تێكۆشه‌ری گه‌وره ‌و سه‌ركرده‌ی گه‌له‌كه‌مان نه‌وشیروان مسته‌فا پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ل نه‌خۆشیدا له کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانیدا كۆچی دوایی كرد". هەر لەو ڕاگەیاندنەدا گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وێرای سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌س و كاری و خۆمان و گه‌له‌كه‌مان دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

نەوشیراون مستەفا ئەمین لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایک بوو.

XS
SM
MD
LG