Accessibility links

سوریا و پڕچه‌ککردنی کورد بابه‌تی هه‌ر سه‌ره‌کی له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی ترامپ و ئه‌ردوگان


پاش هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان تورکیای توڕه‌ کرد به‌ رێگادان له‌ پڕچه‌ککگردنی کورده‌کان ، ئه‌مرۆ له‌ کۆشکی سپی میوانداری ئه‌ردوگان ده‌کات بۆ وتو وێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و ناکۆکیانه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر له‌ باره‌ی شه‌ری سوریا.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌روانێته‌ یه‌په‌گه‌ وه‌کو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی له‌ شه‌ری دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و وه‌ده‌رنانیان له‌ ره‌قه‌ی پاێته‌ختیان، به‌ڵام تورکیا ده‌روانێته‌ یه‌په‌گه‌ وه‌کو تیرۆریست به‌ هۆێ په‌یوه‌ندیان به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان که‌ بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه‌ له‌ ناوه‌وه‌ شه‌ری تورکیا ده‌کات.

ئه‌ردوگان بریاری دابینرکردنی چه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ستراتیژیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندا ناو بردووه‌.

به‌ڵام له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو پێش گه‌شته‌که‌ی، ئه‌و ووتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتن به‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێ ده‌بینێ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مه‌ریکا.

ئه‌ردوگان هه‌ر وه‌ها شیانی هه‌یه‌ باسی باری فه‌تحوڵا گولن له‌گه‌ڵ ترامپ بێنێته‌ ئاراوه‌. تورکیا داوای ناردنه‌وه‌ی گولن ده‌کات به‌ڵام داخوازیه‌که‌ی به‌ هیچ شوێنێک نه‌گه‌یشتووه‌.

XS
SM
MD
LG