Accessibility links

بەیاننامەیەکی هاوبەشی چین و ڤێتنام سەبارەت بە ناکۆکییە دەریاییەکەیان


چین و ڤێتنام لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پەکین بڵاویکردەوە وتیان بەشێوەیەکی گونجاو چارەسەری ناکۆکییە دەریاییەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی بەدووربن لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی زیادکردنی ئەم ناکۆکیانە لەبەر پارێزراوی ئاسایشی دەریای باشووری چین.

ڤێتنام زیاترین وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا کە ناکۆکی هەبێت لەگەڵ چیندا سەبارەت بە دەریای باشووری چین لەو کاتەوە کە فلیپین لەژێر سەرکردایەتی ڕۆدریگۆ دۆتێرتیدا هاتە دەرەوە لەو ناکۆکییانە.

دوای ئەو گفتوگۆیانەی نێوان چین و ڤێتنام سەبارەت بە دەریای باشووری چین ، چین گفتوگۆکانی بە ئەرێنی ناودێر کرد و بەیاننامەیەکیان دەرکرد لەسەر پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناکۆکییانە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت دوو وڵاتەکە ڕێکەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی ناکۆکییە دەریاییەکەیان و کۆنتڕۆڵکردنی بەشێوەیەکی گونجاو و ئەنجامنەدانی هیچ کارێک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزکردنی ناکۆکییەکان و پاراستنی ئاسایشی دەریای باشووری چین.

بەیاننامەکە کە وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە " ڕاکانیان گۆڕیوە سەبارەت بە بابەتە دەریاییەکان بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا و ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامی پێدانی گفتوگۆکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی."

شایەنی باسە چین لە سەدا 90 ی دەریای چین بە هی خۆی دەزانێت کە پڕە لە ماددەی ووزە و هەروەها هەر یەک لە ڤێتنام و برۆنای و مالیزیا و فیلیپین و تایوانیش بەشێکی ئەو دەریایە بە هی خۆیان دەزانن، ساڵانە تریلیۆنان دۆلار بازرگانی بەو دەریایەدا تێپەڕ دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG