Accessibility links

هێمن سه‌یدی: کێشه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا زۆر له‌وه‌ قووڵتره‌ که‌ به‌و شانده‌ و ته‌نانه‌ت به‌ دیداری ترامپ چاره‌سه‌ر بێت


Hemn Seyedi

هه‌ر سبه‌ی ماوه‌ و ئه‌ردوگان له‌ چینه‌وه‌ به‌ره‌و واشنتن ده‌که‌وێته‌ رێ، به‌ڵام پێش هاتنه‌که‌ی، ئه‌ردوگان سه‌رۆکی ستوونه‌ له‌شکه‌ریه‌کان، سه‌رۆکی میت و راوێژکاری رێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد بۆ تێگه‌یشتن له‌ واشنتن و ئاسانکردنی ئه‌رکه‌کانی. ئاخۆ ئه‌و تیمه‌ هیچ ده‌سکه‌وتێکی هه‌بوو وه‌ یاخود بوونی خودی ئه‌ردوگان له‌ کۆشکی سپی شتێک له‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌ی ده‌گۆرێ؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و تیمه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا بوو تازه‌ بریاری پنتاگۆن سه‌باره‌ت به‌ پڕچه‌ککردنی کوردی رۆژئاوا درا و ئاوا تورکیای تۆڕه‌ کرد، به‌ بروای من کێشه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا زۆر له‌وه‌ قووڵتره‌ که‌ به‌و شانده‌ و ته‌نانه‌ت به‌ دیداری ترامپ چاره‌سه‌ر بێت ".

کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " په‌روه‌نده‌ی تورکیا وه‌کو دۆست، وه‌کو هاوپه‌یمانێکی سیاسی و له‌شکه‌ری تازه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌سترا وه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وه‌کو هاوپه‌یمانیه‌کی ستراتیژی ده‌بینرا، چ له‌ ئاستی جیهان و چ له‌ ئاستی ناوچه‌که‌دا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ کۆتایی پێهات ".

کاک هێمن ده‌شڵێت " به‌ راستی سه‌ره‌تایه‌کی نوێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام رێک به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی که‌ ئه‌ردوگان ده‌یڵێ، ئه‌ردوگان وه‌کو که‌سێکه‌ پێی خۆش نییه‌ واقعه‌که‌ قه‌بول بکا ، که‌سێکه‌ را ده‌کات له‌و هه‌ڵاتنه‌، وه‌ په‌یوه‌ندی تاکه‌ که‌سی هه‌میشه‌ ده‌وری هه‌یه‌ له‌ سیاسه‌تدا، دیداری روبه‌روو، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ شه‌فاهی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و شێوه‌ دیپلۆماسیه‌ له‌ وڵاتانی رۆژئاوا روو له‌ کزی ده‌دا".

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ چی ماوه‌ که‌ تورکیا دژ به‌ PKK بکا که‌ تا ئێستا نه‌یکردووه‌ ده‌ڵێت " یه‌ک رێگا چاره‌ هه‌یه‌ که‌ بۆمبێکی ئۆتۆمی له‌ قه‌ندیل بدرێت، ئه‌وه‌ش نه‌ هه‌یه‌تی و نه‌ رێگاێ پێی ده‌درێت، هیچ شتێک نه‌ماوه‌ بیکا"

XS
SM
MD
LG