Accessibility links

هەواڵگری ئەمەریکا: ڕەوشی ئاسایش لە ئەفغانستان لەوانەیە خراپتر ببێت


بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا وتی بارودۆخی ئاسایشی ئەفغانستان هەر خراپتر دەبێت هەتا ئەگەر هێزێکی سەربازی زیاتر ئەمەریکی ڕەوانەی ئەفغانستان بکرێت.

هەڵسانگاندنەکانی سوپای ئەمەریکا لەماوەی ڕابردوودا لەمساڵدا دەریدەخەن کە یەکەکانی سوپای ئەفغانستان لە هەندێک حاڵەتدا پاشەکشە دەکەن و ناچاردەکرێن کە واز لە یاسا کاریگەرەکانیان بێنن.

دان کۆتسی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکادا وتی " هەڵسەنگاندنەکانی دەزگای هەواڵگری دەریدەخەن کە ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی ئەفغانستان هەتاکوو ساڵی 2018 خراپتر دەبێت سەرەڕای هاوکارییە سەربازییە کەمەکانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی.

شایەنی باسە سەرکردەی سوپای ئەمەریکا لە ئەفغانستان جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن لەمانگی دوودا وتی پێویستی بە چەند هەزار سەربازێکی تری وڵاتانی تر هەیە بۆ ئەفغانستان.

هەروەها لە دانیشتنەکەدا بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا وتی ڕەوشەکە خراپتر دەبێت ئەگەر بێت و ڕاهێنەرە ئەمەریکییەکان لەگەڵ سەربازانی ئەفغانستاندا لە نزیک بەرەکانی پێشەوەی جەنگدا کار نەکەن و هەروەها ئەگەر بێت و ژمارەیان زیاد نەکرێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG