ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی هاوپه‌یمانی به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان که شه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له کۆپنهاگن کۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو که له کاتێکدا خه‌لافه‌تی جیهادیسته‌کان ده‌رۆخێ.
گه‌رچه کاربه‌ده‌ستان هۆشداری ده‌ده‌ن که کرداری له‌شکه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاش چه‌ندین مانگ له شه‌ری دڕنده‌ی شه‌قام به شه‌قام، داعش ئێستاکه زۆربه‌ی موسڵی له ده‌ست داوه و له کاتێکێشدا له بنکه‌ی سه‌ره‌کیان له رقه په‌راوێز ده‌خرێن.
وه‌زیری به‌رگری جیم ماتیس و هاوتا دانیمارکیه‌که‌ی کلاوس هیژۆت فیردریکسن له نێوان رێبه‌ره باڵاکانی 15 له‌و وڵاتانه‌دان که له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا به‌شداری ده‌که‌ن. ماتیس پێش گه‌یشتنی به دانیمارک به په‌یامنیرانی ووت ئێمه ده‌روانینه ئاێینده و بریار بده‌ین ئاخۆ چی ده‌بی بکرێ ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێک بێت.
به پێی کاربه‌ده‌ستانی به‌رێۆبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئینترپوڵ ده‌ڵێت 14،000 شه‌رکه‌ری بێگانه چوونه‌ته سوریا و هێشتا زیندوون. هه‌ر ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه له تونس وه رویشتوون و پاشان عه‌ره‌بستانی سعودی.