Accessibility links

هێمن مەنسور: بە پێچەوانەی دەسەڵاتدارانی پێشوو ئەمانەوێ پێکەوە بە ئاشتی لەگەڵ عەرەبی ناوچەکەدا بژین


Hemin Mansour
Hemin Mansour

مەڵبەندی 8 ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە خانەقین " لە پێناوی گەیشتن بە ئەنجامێکی باشی لە یەک تێگەیشتنی پێکەوە ژیانی هەموو چین و توێژەکانی دانیشتوانی ناوچەکە " لەگەڵ عەرەبە ( رەسەنەکانی) دانیشتووێ ناوچەکە لە شاری خانەقین کۆبونەوە. ئاخۆ کین ئەم عەرەبە بە ناو رەسەنانە و لە کەیەوە لە خانەقین جێگیر بوونە؟

هێمن مەنسور چاودێری کاروباری رامیاری و جێگری مەڵبەندی 8 ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە خانەقین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا

Xanaqin . Khanaqin
Xanaqin . Khanaqin

بەو کۆبۆنەوە دەڵێت " لە پێش و لەگەڵ باوک و باپیرانماندا کۆمەڵێک عەشائیری عەرەبی لە ناوچەکەدا هەبوونە لە هەموو شتێک بەشداری بوونە وەکو عەشائیر بەڵام بەداخەوە رژیمەکان رێگایان نەداوە ئەو پێکەوە ژیانە درووست بکرێت، لە کاتی بەعس کۆمەڵێک عەرەبیان هێنا بەداخەوە وەکو تەعریب بۆ ناوچەکە بەڵام لە کاتی راپەرینەکە لە ساڵی 2003 ئیتر زۆری ئەو عەرەبانە لە خانەقین نەماوون، ئێستاش ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆ خۆشگوزرانی خەڵکەکە بە باشمان زانی لەگەڵ ئەم عەرەبە رەسەنانە دابنیشین، لە یەک تێبگەین، دانوستاندن بکەین، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکان بدوزینەوە و پێکەوە بژین بە پێچەوانەی دەسەڵاتدارانی پێشوو".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " کێشەکە تەنها خانەقین نییە، ئێمە کێشەمان هەیە تا مەنەلی ( مەندەلی ) و تا خوار مەنەلی و ئەگەرێتەوە هەتا سنووری کەرکوک و بەرەو شەنگاڵ و ئەو ناوچەشە واتە سەرتاسەی نەواری سنووری ئێمە پێکەوە ژیانێک هەیە لەگەڵ ئەو برا عەرەبانە کە عەرەبی رەسەنن لە ناوچەکە، وە ئێمە دانشتنەکانمان وەکو لە قوناغی یەکم ئێستا لە قەزانیەوەهەتا دوزخورماتووە، بۆ قوناغی دووەم بیرمان لێکردوەتەوە بەشەکانی تریش وەکو کەرکووک و شوێنەکانی تر بە هەمان شێوەی سنووری گەرمەسیر و گەرمیان لە یەکم قوناغدا و لە قوناغی دووەم کەرکوک و بەشەکانی تر، ئەگەر پێویست بکا ئێمە بروێن یان خۆیان هەڵس بە ئەنجامدانی هەمان کار".

کاک هێمن دەشڵێت "ئەم عەرەبانە بۆ سەر ئاێیندەی خانەقین مەترسیان نییە، هەر بۆ نموونە لەو کاتەی داعش لە جەلەولا( قەرەغان، گوڵاڵە) بوون، ئەم عەرەبانە هەر لەوێ بوون بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەش لە عەشیرەی کورویەکان نەبێ کە ئەوانیش ژمارەیەکی کەم چوونە پاڵ داعش، ئەم عەرەبانە ئەگەر بە گشتی تەماشایان بکەین هەلویستی باشیان هەبوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:54 0:00

XS
SM
MD
LG