Accessibility links

ڕێبەری ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان دەکوژرێت


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشڕەف غەنی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ڕێبەری داعش لە ئەفغانستان عەبدول حەسیب لە ئۆپەراسیۆنێک بە ڕێبەرایەتی هێزی تایبەتی ئەفغانی لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی نانگەرهار کوژراوە.

حەسیب لە ساڵی ڕابوردوو دەستنیشان کرا بۆ جێگرتنەوەی حافز سەید خان کە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا کوژرا. بڕوا دەکرێت ئەو فەرمانی چەندین هێرشی دابێت بۆ سەر کەسە ناودارەکانی ئەفغانستان لە ناویاندا هێرشەکەی مانگی 3 بۆ سەر نەخۆشخانەی سەرەکی لەشکری لە کابول.

مانگی ڕابوردوو گوتەبێژێکی پەنتاگۆن ڕایگەیاند ڕەنگە حەسیب لە میانەی هەڵمەتێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەفغانی و لەشکری ئەمەریکا لە هەرێمی نانگەرهار کوژرابێت، ئەو هێرشەی کە دوو سەربازی ئەمەریکایی تێدا کوژرا، بەڵام ئەو کات پشتڕاست نەکرایەوە.

XS
SM
MD
LG