Accessibility links

ئیمانوێل ماکرۆن دەبێت بە سەرۆکی داهاتووی فەرەنسا


ئیمانوێل ماکرۆنی سەربەخۆی میانڕەو دەبێتە 25هەمین سەرۆکی فەرەنسا و سەرکەوت بەسەر مارین لوپێنی ئەوپەڕی ڕاستڕەو، کە دەیگوت ئەگەر سەرکەوێت لە یەكێتی ئەوروپا و دراوی یۆرۆش دەکشێتەوە،لە خولی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرنسادا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوە چوو.

ماکرۆنی تەمەن 39 ساڵان سەرمایەگوزاری پێشووی بانک بووەو و دوو ساڵیش وەکو وەزیری ئابوری کاری کردووە بەڵام هەگیز پۆستێکی نەبووە کە هەڵبژێردابێت بۆی و ئێستاش بوو بە گەنجترین ڕێبەری فەرەنسا لە سەردەمی ناپۆلیۆنەوە.

بە پێی ئەنجامە بەراییەکان ماکرۆن بە لە سەدا 65 بەرامبەر لە سەدا 35 سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

XS
SM
MD
LG