Accessibility links

ئه‌یاد عه‌لی : مانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له‌ ناو حکومه‌ت پشتێوانیه‌ له‌ پارتی


Ayad Ali

هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ئاراسته‌ی زۆری ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌کرێت که‌ هێشتا له‌ ناو حکومه‌تی هه‌رێمدا ماونه‌ته‌وه‌، که‌ ئاخۆ حکومه‌تێک که‌ ره‌وایی له‌ ده‌ست داوه‌، په‌رله‌مانه‌که‌ی په‌ک خراوه‌، سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر چوه‌ و به‌ نا یاسایی له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه‌، بۆ ده‌بێ تێدا بمێننه‌وه‌؟

چالاکوان ئه‌یاد عه‌لی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ دوواێ راپه‌رینی ساڵی 91 ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان دابه‌شکرابوو له‌ نوان دوو لا، ئه‌وه‌ بوه‌ هۆێ ئه‌وه‌ی دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی درووست ببێت و پاشان زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌رد درووست بێت، ئه‌وه‌ بناغه‌ی ئه‌وه‌ بوو که‌ یه‌ک لایی، یه‌ک رایی، یه‌ک بریاری له‌ کوردستان نه‌مینێ و بکه‌وێته‌ ده‌ستی حیزب، به‌ڵام ئه‌مرۆ گه‌یشتینه‌ ئه‌و شته‌ بریار له‌ حیزبه‌وه‌ ده‌ر بچێت، په‌رله‌مان په‌ک بخرێت، وه‌زیره‌کان بنرێنێنه‌وه‌ بۆ ماڵ وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌ر چووه‌، ئه‌وه‌ هه‌موو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ به‌ چ رۆژ و چ ئاستێک گه‌یشتووین".

کاک ئه‌یاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ' مانه‌وه‌ی یه‌کێتیی و لایه‌نه‌کانی تر له‌ ناو ئه‌و حکومه‌ته‌ ره‌وایه‌ک ئه‌داته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ له‌ دستی پارتیدایه‌ و له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی قورخ کردووه‌، وه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ پشتگیریه‌ له‌ پارتی".

کاک ئه‌یاد ده‌شڵێت " مانه‌وه‌ی یه‌کێتیی له‌ ناو حکومه‌ت گرێ دراوه‌ به‌ تاکه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کانیان، له‌ کاتێکدا له‌ ناو پارتی تاکه‌ که‌سێک خاوه‌ن بریاره‌، له‌ ناو یه‌کێتیی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باڵ باڵه‌ و هه‌ر باڵێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆێ هه‌وڵ ده‌دات و ناتوان پێکه‌وه‌ بریار بده‌ن ئاخۆ له‌ ناو ئه‌و حکومه‌ته‌ بمێننه‌وه‌ یان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش واێکردووه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت".

XS
SM
MD
LG