Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل سەردانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ وڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل کۆبونەوەکەی ڕۆژی یەکشممەی کابینەتەکەی حکومەتەکەی لە ئورشەلیم بەباسکردنی سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد.

بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند دانۆڵد ترامپ هاوڕێیەکی مەزنی ئیسرائیلەو زۆر بە گەرمیش پێشوازی لێ دەکرێت.

نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیشیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە ترامپ دەخوازێت هەمو دەرفەتەکان بۆ ئاشتی لەگەڵ فەلەستینیەکاندا بقۆزێتەوە و وەک دەڵێت خۆیشی پشتیوانکاری ئەو هەوڵانەی ئاشتیە بەڵام دەڵێت مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینیەکان ستایشی تیرۆرستان دەکات و داراییشیان بۆ دابین دەکات.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت گوێی لێ بووە ئەبومازن گوتویەتی منداڵانی فەلەستینی پەروەردەی ئاشتی دەکرێن بەڵام وەک بنیامین نەتانیاهۆ دەڵێت مخابن مەحمود عەباس ڕاست ناکات.

XS
SM
MD
LG